Thursday, August 1, 2013

پ

پێداچوونه‌وه‌ی په‌ڕتووکی ''کورد وه‌ ده‌وڵه‌ت له‌ ئێران؛ دروستبوونی ناسنامه‌ی کورد''/ به‌شی 1,2
نووسینی: پڕوفیسور عهباس وهلی     
پێداچوونه
وه له لایهن: شهماڵ میرزا  
به
شی یهکهم  وه‌ دوهه‌م       

"ناسنامه
ی نهتهوهیی"، "نهتهوه" و "ناسیۆناڵیسم"، لهو چهمکگهله‌‌‌ئاڵۆزانهن که ههر یهکهو چهندین پێناسهی جۆراوجۆر و جاروبار لێک جیاوازیان له لایهن کهسانی وهک ئێریک هابسباوم (Eric Hobsbawmبنێدیکت ئەندرسۆن (Benedict Anderson )، ئێرنێست گیلنێر (Ernest Gellner) و هتد بۆ کراوه. ئاڵوزیی چهمکی ناسنامهی نهتهوهیی، ههر کاتێک دهگاته ئهو حاستهی که‌‌‌ باسی نهتهوهی کوردی پێ بکهین، زیاتر و زیاتر ئاڵۆزی پێوه دیار دەکەوێت‌. هۆکاری ئهو ئاڵۆزییهش دهگهڕێتهوه بۆ پهیوهندی ئهو سێ چهمکه، له زۆرترین کاتدا و له لایهن زۆربهی پسپۆڕانی بواری ناسیۆناڵیسمهوه‌‌‌ به چهمکی "دهوڵهت- نهتهوه"وه‌‌. واتا ناسنامهی نهتهوهیی، نهتهوه و ناسیۆناڵیسم کاتێک واتادار دهبن که به چهمکی دهوڵهت-نهتهوهوه ببسترێنهوه و لهگهڵ ئهو چهمکه خوێندنهوهیان بۆ بکرێ. سهرهڕای ئهو بهربهستانهش له پێش پێناسهکردنی ناسنامهی نهتهوهیی کورد وهکو گهلێکی بی دهوڵهت؛ ئاکادێمیستهکانی وهکو جهماڵ نهبهز، مارتین ڤهن برۆینسن، جواده و عهباس وهلی و کهسانی دی ههوڵی پێیناسهکردنی ئهو چهمکهیان له پهیوهندی له گهڵ کورددا داوه‌.‌              

په
ڕتووکی ''کورد وه دهوڵهت له ئێران؛ دروستبوونی ناسنامهی کورد''، یهکیکه له ههوڵه چڕهکانی پڕوفیسۆر عهباس وهلی بۆ تێگهیهشتن له ناسنامهی نهتهوهیی کورد له کوردستانی ژێر دهسهڵاتی ئێران. ئهو پهڕتووکه چاپی ساڵی ۲۰۱۱ یه و له۱۱۵ لاپهڕه پێک هاتووه‌‌. تهوهری سهرهکی پهڕتووکهکه باس له فوڕم، دروست بوون و پهرهی ناسنامهی نهتهوهیی کورد له ئێران دهکات. وهلی سهرهتای بوونی ناسنامهی نهتهوایهتی كورد له ئێران دهگهڕینیتهوه بۆ سهردهمی قهوارهگرتنی یهکهم مهجلیسی نهتهوهییی (ملی) ئێران له سالێ ۱۹۰۵‌‌ی زایینی و ئهوپهڕی پهرەسەندن و گهشهی خۆی له کاتی دهسهڵاتی ڕهبهقگهرای (مطلهقه‌) (absolutism) پههلهویکاندا و له پاشان پێگهیهشتنی به لووتکهی خۆی له لهگهڵ دهسپێکی کۆماری مههاباد (لاپهڕهی; xi). 

مه
بهست له‌‌ ناسنامهی نهتهوایهتی به سیاسی کردنی مێتاڵه بنچێنهییە کولتوورییەکانە که له لایهن ناسیۆناڵیستهکانهوه بۆ مهبهست و ئامانجی سیاسی بکار دههیندری‌‌.‌ ‌نوسهر له سهرهتای پهڕتووکهکهیدا، یهکهم دهیههوێ پێمان بڵێ که دروستبوونی ناسنامهی نهتهوهیی به پێچهوانهی بنچێنهگهراکان (Primordialism) که باوهڕیان به دێرینهبوونی ناسنامهیه ههیه؛ چهمکیکی ساختاریی(constructive) و مودێرنه، بهو مانایه که‌‌ ناسنانه وهکو تهواوی دێارده کومهڵایهتیکانی وهکو ئاشنابوون به نۆرمە کومهڵایهتیەکان، ههر له سهرهتای ژیانهوه له پرۆسهیهکی فێربوون و بهراوهردکردندا دروست دهبێ و له ههمان کاتیشدا دیاردهیهکه که‌‌ بهرههمی سهردهمی مودێرنیتهیه؛ و ههر له سهر ئهو بنهمایه له ڕوانگەی نووسهرهوه، ناسیۆناڵیسم دهبێته هۆی سهرهکی و بنهڕهتی دروستبوونی نهتهوه و ناسنامهی نهتهوهیی.

دووهه
م، د. وهلی سهرهتای دهستپێکی ناسنامهی نهتهوایهتیی کورد له ئێران دهگهڕێنێتهوه بۆ دامهزراندنی مهجلیس له ئێران؛ ئهو کاتهی که ڕووناکبێرانی ئێرانی دوای شهڕی جێهانی یهکهم، له فێکری بنیادنانی دهسهڵاتیکی بههێزی سیاسی، دهوڵهتیکی مودێرن و مهرکهزگهرا دابوون و ههوڵێ سهروسامان دان به ناسیۆناڵیسمی زمانی و کولتووری ئێرانییان دهدا؛ یانی ئهو کاتهی له دهوڵهت-نهتهوهی ئێرانی لهسهر بنچێنهی زمان و ئایین له مهجلسدا به شێوهیهکی فەرمی بنیاددندرا و زمانی فارسی و ئایینزای شێعه دهبنه ئایینی فەرمی له ئێران و زمان و ئایینهکانی تر، لهوانه زمانی کوردی و ئایینی سوننه واتا ئایینزای زورێنهی خهڵکی کورد دهخرێته پهڕاوێزهوه؛ چهمکی ئێنیک لێکدانهوهی بۆ نهکرا و ههموو نهتهوهکان له ژێر ناوی نهتهوی ئێرانیدا پێناسهیان بۆ کرا.‌ ئهو ڕووناکبیرانه میکانیزمی پێویستیان بۆ دروستبوونی حکومهتێکی مهرکهزگهرای بەهێز و دروستبوونی دهوڵهت-نهتهوهیهکی بههێز له چهشنی ئهوهیکه له ئەوروەپادا ههبوو له جوراوجوری کولتووری کهمتر و هاوچهشنی (همگونی) قهومی (نهتهوهیی) زیاتردا دهبینییەوه تاکوو بتوانن لهو ڕێگایهوه لێکدانهوهیهکی سهردهمیانه بۆ ناسیۆناڵیسمی ئێرانی بدوزنهوه.          

له
ناو ڕووناکبیرانی ئهوکاتدا بۆ نموونه، مهحموود ئهفشار، که ڕیگای نوێبوونهوهی ئێرانیان له لاساکردنهوهی بی ئهولاولای روژئاوادا دهبێنی، لهگوڤاری ئایهنده‌(آینده‌)ی ئهو کاتدا دهڵێ ''کورد، لوڕ، تورک، قهشقایی و عهرهب و تورکمهن نابێ له پۆشینی جلوبهرگدا جیاواز بن'' ‌و باورهڕی وایه که تا کۆمەڵگا جۆراوجوری کولتووری کهمتر بێ، به ههمان ئهندازه کێشه بۆ یهکپارچهیی وڵات کهمتر دهبیتهوه‌.

پێویسته
بگوترێ کە تیڕوانینێکی لهو جۆره، له ڕوانگەی زۆربهی ڕووناکبیرانی ئهوکات وهکو تهقیزاده، سهرپهرشتیاری گۆڤاری کاوه، کازم زاده، سهرپهرهشتیاری گۆڤاری ایرانشهردا بهدی دهکرا و ڕهنگدانهوهی هزری ئهو ڕوناکبێرانه به باشی له سیاسهتهکانی ئهو کاتی دهوڵهتدا دهبێندرا.  

سێهه
م و له پاشان د. عهباس وهلی پێوایه که ناسنامهی نهتهوایهتیی کوردان، به دامهزراندنی کۆماری کوردستان له مههاباد دهگاته لوتکهی پێگهیهشتن؛ پێگهیهشتن دهشی بهو مانایه لێکدانهوهی بۆ بکرێ که ناسیۆناڵیسمی کورد توانیوێتی لهو کاتانهدا گوتاری ناسیۆناڵیسمی خۆی لهسهر ناسنامهی نهتهوایهتی دامهزرێنێ‌‌.‌ گوتاری ناسیۆناڵیسمی کورد خۆی لهسهر دژکرده و له بهرامبەر به گوتاری ناسیۆناڵیستی ناسنامهی دهسهڵاتدا واتادار دهکات. لهوانهیه لهبهر خاتری ئهو هۆکارگهله بێ که وهلی ناسیۆناڵیسمی کورد و ناسنامهی نهتهوایهتییەکهی به ناسنامهی دهسهڵاتهوه واتا (Sovereign Identity) دهبهستیتهوه که لهخوارهوه بهوردی ئاماژهی پێدهکهین و بهسهریدا دهچینهوه‌.

نووسه
ر بۆ لێکدانهوه و شێکاری پروسهی له دایکبوون و پهرهسەندنی ناسنامهی نهتهوایهتیی کورد له ئێران به ڕهواڵهت باس له زهمهنی تایبهت و سنوردار واتا ساڵانی نێوان ۱۹۰۵ تاکو ۱۹۴۷ دهکات.‌ ههرچهند لێکدانهوهیهکی لهو چهشنه پێویستی به گهڕانهوه بۆ لاپهڕهکانی مێژووه ههیه، له ههمان کاتدا، وهلی لێکوڵینهوهکهی ناخاته چوارچێوهیهکی هیستۆریگرافیانهوه که ههوڵ بدات له ناخی ڕوداوه میژووییهکان لێکدانهوهی ناسنامهی کورد بکات؛ بهڵام وێدهچێ به هۆی پهیوهستبوونی فاکتۆرهکان به یهکهوه ناچار دهبێ به سهر ڕابردوودا ئاوڕ بداتهوه‌. چوارچێوهی تیۆری کاری وهلی بۆ لێکوڵێنهوه له سهر ئهو باباته بهو جۆرهی که چاوهڕوان دهکرێ، بابهتێک نییە که له چوارچێوهی هیستوریگرافیدا بێته تێگهیهشتن، بهڵکو به بنهماگرتنی چهمکی ''ناسنامهی دهسهڵاتدار''، واتا ناسنامهی هێزی سیاسی له ئێرانه که‌‌ چوارچێوهی کاری نووسهر بۆ شیکاری ناسنامهی نهتهوایهتیی کورد پێکدێنێ.     

وه
لی له ههمان کاتدا هۆکاری گهڕانهوهی کارهکهی بۆ ڕابردو دهگێڕێتهوه بۆ پهیوهندی هێزهکان به یهکهوه و پێشی وایه که پێداویستی تیگهیهشتن له ڕابردوو وهکو چوارچێوهی تیۆری پێداویستییەکه بۆ سهردهرهێنان له جنولۆژی ناسنامهی کورد له ئێران.            

وه
لی له سهرهتادا و پێش شروڤهکردنی ناسنامهی نهتهوهیی، ههوڵ دهدات راوهسته له سهر چهمکی ناسیۆناڵیسمی کورد و ناسیۆناڵیسمی دهسهڵاتدار بکات؛ پهیوهندی نێوان چهمکگهلی وهکو ناسیۆناڵیسم و ناسنامهی نهتهوهیی له ڕوانگهی ساختارگهراکانهوه پهیوهندییەکی لێک دانەبڕاوە، له سهر ئهو بنهمایه نووسهر ناسنامهی نهتهوهیی به ناسیۆناڵیسمهوه که چهمکێکی مۆدێرنه، دهبهستێتهوه وه له ههمان کاتدا ناسیۆناڵیسمی کورد به ئاکامی ڕهوشی ههنووکهیی کۆمهڵایهتی-ئابووری و ههر وهها به لهباربردنی کولتووری کورد دادهنێ که لهگهڵ تهوژمی به مۆدێرنکردنی کۆمهڵگا له لایهن پههلهوییەوه دوابهدوای شهڕی جێهانی یهکهم ڕهچاو کرابوو (لاپهڕهی، ۲).        

کۆی گوتار و به
رهنگاربرونهوهکانی کورد، له ههمبهر ''ناسنامهی دهسهڵاتدار'' ههر له سهرهتاکانی دهستپێکی ئهو شیوه سیاسهته تاکو دهگاته سهردهمی کۆماری مههاباد، له ڕوانگەی نووسهرهوه، به ناسیۆناڵیسمی کورد پێناسه دەکرێ. له لایهکی ترهوه ههر وهک هێمای پێکرا، ناسیۆناڵیسمی دهسهڵاتدار به شورشی دهستوری ( پاشایەتی مهشروته)‌ له ساڵ ۱۹۰۵-۱۹۰۶ و به رووخانی دهسهڵاتی هه‌‌ڵگهڕاو و یهکهم خشتهکانی ناسیۆناڵیسمی ئێرانیان دامهزراند. چهمکی نهتهوهی ئێران به بێ دهستنیشان کردن و پیناسهکردنی چهمکی شارۆمەندی، بوو به خاڵی هاوبهش و گوتاری فەرمی و سیاسی تهواوی ئهو کهس و لایهنانهی دژی پاشایەتی موتڵەقه ههوڵیان دهدا و بهم شیوهیه له ناو دهستوردا، ناویک له زمان و نهتهوهی کورد نههاته بهرباس (لاپهڕهی، ۴).         

ئه
و له کاتێکدابوو که‌‌ کوردهکان، ههرچهنده تا ڕادهیهک کهوتبوونه ژێر کاریگهری سهرههڵدانی شێخ عوبەیدوڵای نههری له کوردستانی ژیر دهسهڵاتی عوسمانییەکاندا، بهڵام به دوو هۆکار نهیانتوانی لهو دهرفهته کهلک وهرگرن: یەکەم، لە لایەک نهگهیهشتبونه ڕادهیهک له هۆشیاری نهتهوهیی که بتوانن بهرهنگاری ناسنامهی دهسهڵاتدار ببنەوە و له ناسنامهی خویان پارێزگاری بکهن( لاپهڕهی، ۵) و له لایهکی دیکەوە‌‌ نهیانتوانیبوو ببن به بهشیک له هێزی شۆڕش تاکوو لهو ڕیگهوه قورسایی خویان به کار بینن بو دهستێوهردان به قازانجی کورد بهڵکو سهرۆک عهشیرهکان بۆ پاراستنی سوننەتی ئهرباب و ڕهعیهتی بوون به بهشێک له هێزی دژه شۆڕش و خوازیاری بهردهوامبوونی سیستمی پێشوو بوون.

سه
رهڕای ههوڵێکی زۆر، شۆڕشی مهشرووته بههۆی شهڕی بهردهوامی سوننهتگهراکان و مۆدێرنخوازهکان، نهیتوانی بهردهوامی ئهو رێفۆرمانه بێ که پێویستی بوو، بۆ ئهوەیکه وڵات له بواری سهربازی، خوێندن و سیستمی ماڵیاتییەوه نۆێ بکاتهوه‌‌. بۆیه شۆڕش ناکام مایهوه له بهرپاکردنی دهسهڵاتیکی بەهێزی ناوهندگهرا و ههر ئهوهش بووه مایهی تێکچوونی شیرازهی کۆمەڵگا چ له بواری سیاسی و چ له بوارهکانی تردا. ئهو دۆخه نالهباره لهگهڵ دروستبوونی شهڕی جیهانی یهکهم، که ئێران به ناچاری تیوهردرابوو، زیاتر و زیاتر پهرهی ستاند و هۆکاری سهرهکی تێکشکان و لهدهستدانی دهسهڵاتی له زۆربهی شوێنهکانی وڵات و لهوانه‌‌ کوردستانی به تایبهتی به دوای خۆیدا هێنا و ئیسماعیل ئاغای شکاک، وهکو ناسیۆناڵیسمی کورد، یهکهم کاردانهوهی بهرامبهر بهو ههلومهرجه لهخۆی نێشاندا و دهتوانین بڵەین یهکهم جووڵانهوهی ناسیۆناڵیستی کورد دهستی پێکرد.
لایهنه دیار و بهرجهستهکانی ناسیۆناڵیسمی "ئێتنیکی" بزوتنهوهی سمکۆی شکاک له دیسکۆرس و گووتاری ناسیۆناڵیسمی ژوورناڵی ''ڕوژی کورد''، که به زمانی کوردیی سۆرانی و له ساڵانی نیوان ۱۹۱۹ تاکو ۱۹۲۶ له ئورمییه دهردهچوو بهدی دهکرا. جووڵانهوهی سمکۆ پێش ڕووخانی له ساڵی ۱۹۲۵، توانی دهستکهوتگهلی نهتهوهیی باش بخوڵقینێ بهڵام ڕهنگدانهوهی ئهو دهستکهوتانه وهکو پتانسیەل یا خود وزهیهکی شاراوه، ژێلهمۆوار تاکوو نیزیکبوونهوهی شهڕی جیهانی دووهەم سهریههڵنهدایهوه بهڵام ههر زیندوو له دهرفهتی کهش و ههوایهکی لهباری سیاسیدا بوو بۆ بلیسه کردن‌‌.

دوا به
دوای ڕووخانی سمکۆ، شای ئێران بهیهکلاکردنهوهی شهڕی دهسهڵات له بهرژهوهندی مڵکداران و هێزه سوننهتییەکان، توانی تا ڕادهیهکی یهکجار زۆر هێمنایهتی بگهڕینێتهوه بۆ وڵات. لهگهڵ سهرههڵدانی جووڵانهوه کومهڵایهتییەکان له ئازهربایجان، گیلان و کوردستان، که کارتێکهری زۆریان لهسهر دابهشبوونی هێزی لیبراڵه پێشکهوتووخوازهکان لهمهجلیسدا ههبوو، هزری پێداویستی دهوڵهتیکی ناوهندگهرا بۆ دهستهمۆکردنی ئهو جووڵانهوانه ڕوی له زیادبوون کرد و ڕهژیمی رهزا شاه به بهشداریکردن و تێوهگلاندنی فێئۆداڵهکان بۆ ناو سیستمه دێسپۆتیزمهکهی خۆی، له راستیدا بوو به ڕهژیمی مڵکدارانی دهوڵهمهند و ئهریستۆکرات.    

ئه
و ڕهژیمه دوای ئهویکه بههێز بوو سهرلهنوێ دهستی کردهوه به دروستکردهنهوهی ئهرکانهکانی سوننەتی سیستمی هێزی دهورانی پێش-کاپیتالیستی و بهکارهێنانی ئهو سیستمه لهسهر بنهمایهکی نوێ. دیاره سیستمی کاپیتالیستی-پێشهسازی که شا هه‌‌وڵی هێنانه کایهی بۆ دهدا، لهگهڵ سیستمی ئابووری وڵات، واتا دهغڵداری له ناکۆکی و کێشمهکێشی یهکجار زور دابوو؛ بۆیه پێویستی دهکرد که به شرۆفهیهکی تازەوە مامهڵه لهگهڵ ئهو ههلومهرجهدا بکات‌. لهسهر ئهو ئهساسه بهرنامهکانی وهکوو بهسیستمکردنی هێزی سهربازی و سیستمی ماڵیاتی نوێ، که پێشتر شکهستی تێدا هێنابوو بهسازوبهرگێکی دیکهوه سهر لهنوێ زیندوو کردهوه‌.       

ئه
و ئاڵوگۆڕانه کهبنیادنانی سیستمی بروکراسی لهگهڵ خۆیدا هێنابوو به ههڵگرتنی ڕوبهندی ژنان، بنیادنانی قوتابخانەی سهربازی دارالفنون، ناردنی خوێندکار بۆ دهرهوهی وڵات (کهریم سەنجابی، یهکیک لهو کهسانه بوو که لهیهکهم گرووپدا چوونه دهرهوه بۆ خوێندن)، دامهزراندنی ڕێگای ئاسن له باکوورهوه بۆ باشوور و له ڕوژههڵات بۆ ڕۆژئاوای ئێران و ههروهها دابهشکردنی هێزهکانی یاسادانان، بهڕێوهبهری و دادوهری و زۆر ئاڵوگۆڕی دی تا بهرهبهرهکانی شهڕی جیهانی دووههم بهردهوامی کرد، بهجۆریک که شای ئێران دیههویست ڕێگای سهد ساڵهی پێشهوهبردنی ئێران به سهبکی تورکیا، ‌‌له ‌‌ماوهزهمانێکی کهمدا بپێوێ.           

زێندووکردنه
وهی ئهو سیستمانه لهراستیدا بهمانی تێکشکان و یا لهناوچوونی سیستمی سهربازی و پێکهاتهی خێڵایهتی و دهرهبهگایهتی بوو، کهخۆی لهخۆیدا دهبوو بهمایهی توڕهبوونی فێئۆداڵهکان؛ بهڵام شای ئێران ئهوهندهی که له بهختیارییەکان و قهشقاییەکان دهترسا که ببنه لهمپهر لهپێش بهرنامهکانی نهتهوهسازی خۆی؛ ئهوهنده ترسی له کوردستان نهبوو، هۆیهکهشی دهگهڕێتهوه بۆ ئهو سیستمه ناوهندگهرا و دژهکوردانهی که له ‌‌تورکیا و عێراق هاتبوونه کایهوه وه ئاکامه نهرێنییەکانی لهسهر کهشهوههوای سیاسی بۆ کوردان لهو وڵاتانه که خۆی لهخۆیددا ببووە مایهی بهربهست بوون له پهرهپێدانی روحی نهتهوایهتی لهناو کوردهکانی ئێران، بهو مانایه که نهبوونی پاڵپشتی مهعنهوی بۆ کوردهکانی ئێران، لهلایهن کوردانی وڵاتانی ئیراق و تورکیا، ‌‌مهترسی دروستبوونی جووڵانهوهی نهتهوایهتی لهناو کوردهکانی ئێراندا کهم دهکردهوه‌.          

وه
لی باس لهوه دهکات که پاش تێکشکانی سمکۆی شکاک و له ساڵانی‌۱۹۳۰‌‌دا کوردهکان خاوهنی ئۆرگانێکی سیاسیی ناسیۆناڵیستی بههێز نهبوون که بتوانن ببنه لهمپهر و یا ئهوهیکه مهترسییەک لهپێش بهرنامهکانی شای ئێران (لاپهڕهی، ۱۶). نهبوونی ترس بوو بههۆی ئهوهی که شا بهرهبهره پهره به ڕێفۆڕمهکانی خۆی بدات؛ وهفاداری بۆ عهشیره و بنهماڵه جێی خۆی دا به وهفاداری به وڵات (ئێران)، لهسهر پیاوانی کورد فهڕز کرا له جیاتی ئهوهیکه ببنه پێاوی ئاغا؛ له سپادا خزمهت بهوڵات (ئێران) بکهن و بهم شێوهیه وهفادارییان به دهوڵهتهوه، که خۆی له ''ناسنامه دهسهڵات''دا دهبینییەوه، ههر ئهو جۆرهی کهباس کرا له راستیدا بوو بههۆی لاوازبوونی ئهرکانهکانی بنهماڵه و عهشیرهت.         

ئه
و رێفۆرمانە هاوتەریب لهگهڵ دامهزراندنی سیستمی گهردوونی خوێندن به زمانی فارسی وهکو پڕهێزترین کهرهسهی ئایدیۆلوژی بۆ بهیهککردنی گووتاری فەرمی، واتا ناسیۆناڵیسمی ئێرانی له ناو توێژی نوێدا بوون. شا بو پێکهینانی یهکدهستی کولتووری بهوهش نهوهستا و یهک جۆری جلوبهرگی کرده زۆرهملی و بهمو شێوه جلوبهرگی لۆکالی له ئێران و لهوانه له کوردستاندا به نایاسایی کرد. شا له پێنج ساڵی یهکهمی حوکمڕانی خۆیدا توانی ئاڵوگۆرهکانی سیاسی، کۆمهڵایهتی و پیشهیی بهتایبهت لهبواری نهوتدا به خێرایی، به ئهنجام بگهیەنێ بهڵام لهسهرهوهی ههموویانهوه ههوڵی رهزا شا بو داسهپاندنی ناسنامهی ئێرانی واتا ناسنامهی دهسهڵات بۆ کورد زور زهقتر خۆی دهنواند. بهخاتری ئهوەیکه ناسیۆناڵیسمی فارس دههات لهسهر نکوڵی له ناسنامهی کورد خۆی بههێز دهکرد.

شا به
بێ دامهزراندنی سیستمێکی خوێندکاری و وهلانانی زمانهکانی دی، نهیدهتوانی به ئامانجهکانی، واتا دروستکردنی ناسنامه-دهسهڵات یا فارس بگات و یا سهرکهوتن بهدهست بێنێ، ههر بۆیه له ساڵی ۱۹۳۵دا لهمادهیهکی یاساییدا بهرهسمی کۆتایی به خوێندن و نووسین به زمانی کوردی هێنا (لاپهڕهی، ۱۸). ‌زمانی کوردی که پێشتر به بهراوهرد به زمانی فارسیدا تهنیا ''ههڵکهوتوییەکی'' جیاوازی ههبوو، بوو بهزمانی بێگانه و زمانی کوردی وهک ناسنامهی نهتهوهیی، له کورد داماڵدرا‌. داماڵینێکی وا نهیدهتوانی بێدهنگی کوردی بهدوای خۆیدا بێنێ. وهلی سهرههڵدان و بهرخۆدانی کورد لهبهرانبهر ئهو ناسنامه داسهپاوهی فارسدا به بهردی بناغهی ناسیۆناڵیسمی کورد له ئێران دههێنێته ههژمار. کهواتا ئهو بهبێگانهزانینهی کورد لهلایهن دهسهڵاتهوه و به سیاسی کردنی ناسنامهی کورد له ڕوانگەی د.عهباس وهلی، ‌‌دهبێته سهرچاوهی ناسنامهی نهتهوایهتی و بههێزبوونی گووتاری ناسیۆناڵیسمی کورد له ئێران لهبهرانبهر گووتاری هێژمۆنیخوزانهی دهسهڵاتی پههلهوی.

تێڕوانینێکی وەها له
کورد، لهراستیدا داگهڕانی کۆمهڵگای کوردی له کۆمهڵێکی زمانییەوه بهرهو کۆمهڵێکی ئێتنیکییە. دامهزراندنی ''کۆمهڵهی ژیانهوهی کوردستان'' له ۱۶ ئاگۆستی ساڵی ۱۹۴۲دا ڕهنگدانهوهی شکڵگرتنی ئهو ناسیۆناڵیسمه مهدهنی و مودێرنهی کورده که لهبهرانبهر هێژمۆنیخوازییهیکانی رهزاشا سهری بهرز کردۆتهوه‌. وهلی وهبیر دێنێتهوه که نکوڵیکردن و سهرکوتکردنی کومهڵهی کوردی و ناسنامهکهی، ههرگیز بهبێ سهرههڵدان و بهرخۆدان و ههوڵدان بۆ ئازادی نهبووه‌. (لاپهڕهی ۱۲۳) ‌

له
گهڵ دروست بوونی کۆمهڵهی ژیانهوهی کوردستان و لهسهرکار لاچوونی رهزاشا له مانگی سێپتامبری ساڵی ۱۹۴۱، زمانی کوردی و دامهزراوه مهدهنییەکانیش سهر لهنوێ بووژانهوهیان بهخۆوه بینی، به کوردی قسهکردن و نووسین به کوردی بوو به زمانی سیاسی ڕووناکبیری و کولتووری لهناو گرووپه نایاساییەکانی سیاسیی ئهوکاتدا.     

گووتاری گۆڤاری نیشتمان، زمانیحاڵی کۆمه
ڵهی ژیانهوهی کوردستان، سهرهڕای پێداگریکردن له سهر بیری یهکسانی کۆمهڵایهتی، که کارتێکهری شوڕهوی لهسهر بوو، لهسهر سهربهخۆیی بوونی کوردستانیش راوهستەی دهکرد و مێتۆدی خهباتی مهدنی و دێمۆکراسی بۆ دهستەبهرکردنی مافهکانی کوردی کردبوو بە ستراتێژی کارهکانی خۆی. ئهوه لهحاڵێکدابوو که سمکۆی شکاک، مێتۆدی خهباتی چهکداری بۆ ئازادی بهبنهما گرتبوو.
Vali, A. (۲۰۱۱) Kurds and the State in Iran: The Making of the Kurdish Identity. London: I.B. Tauris and Co Ltd.۱۹. محمود افشار، «آغاز نامه،» آینده، شماره ۱، ۱۹۲۵